جێگری سەرۆککۆماری یەمەن لەسەر ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە ناڕەزایەتی دەربڕی و حوسییەکانی بە کۆیلەی ڕێژیمی ئێران ناوبرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، ژێنێراڵ “عەلی موحسێن ئەلئەحمەر”، جێگری سەرۆککۆماری یەمەن، لەسەر دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیمی ئێران و دەستوپێوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچە بە هاوئاهەنگی و هاوکاری لەگەڵ گرووپی میلیشیاییی حوسییەکان دەربڕی و ڕایگەیاند: گرووپی میلیشیاییی حوسییەکان کۆیلەی ڕێژیمی ئێرانن و بە هاوکاریی لەگەڵ ڕیژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لە هەوڵی دواکەوتوویی یەمەن و ڕەخساندنی بوار بۆ پەرەپێدانی ئاژاوەگێڕییەکان و دەستێوەردانی زیاتر بۆ ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە خۆش بکەن.
هەواڵدەرییەکانی دەوڵەتی یاساییی یەمەن لەم پێوەندییەدا بڵاویان کردووەتەوە؛ “عەلی موحسێن ئەلئەحمەر”، ڕایگەیاند؛ ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن هاوپەیمانیی عەرەبی و خەڵکی ئەو وڵاتەوە خراوەتەڕوو، نیشان دەدەن کە ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان گرووپی میلیشیاییی حوسییەکان وەکوو کەرەستەیەک بۆ ئاژاوەگێڕی و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی یەمەن، ناوچەکە بەکاری دەهێنن.