جۆرج سه‌برا، یه‌كێك له ئه‌ندامانی دیاری به‌ره‌ی میللیی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌دو ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی دژبه‌رانی بۆ وتووێژ له ژنێڤ ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وتی وتووێژه‌کانی ژنێڤ له‌م خوله‌دا ئه‌مه ده‌رده‌خا كه، کۆده‌نگییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی سووریه پێك هاتووه.
جۆرج سه‌برا پێداگریی كرده‌وه كه مه‌سه‌له‌ی لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بۆ دژبه‌ران مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگه‌و پێیان وایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه وتووێژه‌کان بێ ئاكامن.
ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی دژبه‌ران بۆ وتووێژی ژنێڤ گوتی، مۆسكۆ له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌و لادانی به‌شاری ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ واشنگتۆن ڕێك كه‌وتوون.
قسه‌كانی سه‌برا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ‌و واشنگتۆن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه له حاڵێك دایه كه دیپڵۆماتێكی ئامریكایی پێی لێنابوو که به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی زانیاریی ناوه‌ندی ئا‌مریكا ( سیا ) له سه‌ره‌تای مانگی مارس بۆ دانوستان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سووریه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی كرملین، سه‌ردانی مۆسكۆی کردوه.