شێرکۆ ئاگووشی( دێهکوردی) بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەندکراوی سیاسی کورد ” شێرکۆ ئاگووشی” کوڕی کاوە ئاگووشی، خەڵکی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی یارمەتیدان بۆ کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای شاری مەهاباد، بە سەرۆکایەتی دادوەر “غوڵام کەریم خانی” سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی پێی ڕاگەیەندرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ هەتاوی، بە برینداری لە لایەن سپای پاسداران دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەکانی شاری ورمێ کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای ئیقلابی شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە دوایی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ساڵ لە سزاکەی و ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە پێبەندی ئەلیکترۆنی لە بەندیخانە ئازادکرابوو.