ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیزن نادەین کە رێژیمی ئێران، چەکوچۆڵ بە گرووپگەلێک بفرۆشیت کە هەڕەشەن بۆسەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پاش سەردانی بۆ بنکەیەی سەربازیی ئیسرائیل، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل، ئیزن بە ڕێژیمی ئێران نادات چەکوچۆڵ بۆ ئەو گرووپە تێرۆریستییانە کە هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەخەنە مەترسییەوە، هەناردە بکات.
بێنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی ئاسمانیی ئەرتەشی ئیسرائیل، سەرەڕای ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل هیچ کات ئیزن نادات کە ڕێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بنێرێ بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان، وتی: لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ناوچە جۆراجۆرەکان ڕووبەڕووی هەڕەشەگەلێک بوونەتەوە کە هەموویان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پیلانیان بۆ داڕێژراوە و داوا لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەکەین کە لەهەمبەر پێشیلکردنی سەروەریی وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی رێژیمی ئێران ببنەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا داوای لە سووریە کردووە کە پێش لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خاکی سووریە بگرێت و هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە ئیسرائیل بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو هەوڵە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە خاکی سووریە بەدژی ئیسرائیل، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات و بە شێوەیەکی سەربازیی ڕووبەڕووی ئەو رێژیمە دەبێتەوە.
هاوکات ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هارێتس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێرش بۆسەر کانتینێرە چەکوچۆڵەکانی رێژیمی ئێران لە بەندەری لازقیەی سووریە کە بوونە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی لە پێوەندیی لەگەڵ هەناردنی چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان بووە و هیچ کات ئیسرائیل ئەو ئیزنە بە ڕێژیمی ئێران نادات.