ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵان لەلایەن سپای تێرۆریستیی پاسدارانەوە لە شاری بۆکان داگیر و داخرا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوەندی پەرورەدەی فیکریی منداڵان لە شاری بۆکان، لەلایەن سپای تیرۆریستی پاسداران داخرا و کرا بە مۆڵگەی نیزامیی.
بینای ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵان کە لە نزیک بنکەی سەرەکیی سپای پاسداران بووە، بە بیانووی ئەمنییەتی، پێشووتر بڕیاری داخستنی درابوو و ڕۆژی سێشەممە لەلایەن ئەو هێزە سەرکوتکەرەوە داگیر کرا؛ پێشتریش فەرماندەی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە بۆکان بە ناوی سەرهەنگ ”جمشیدی” بە هاوکاریی ”محەممەد ئەمینزادە” بەناو فەرمانداریی بۆکان، گوشاریان بۆ ناوەندی پەروەردەی منداڵان هێناوبوو کە دەبێ ئەو بینایە کە نزیک لە بنکەی سەرەکی سپای پاسدارانە، چۆڵ و ڕادەستی سپا بکرێت.