لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرەڕۆی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٢٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵ و بەرپرسانی ناکارامەی ڕێژیمی ئاخوندی، ٢٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی بەنداوی “شەفا ڕوود”ی ڕێزوانشەهر لەبەردەم بەنداوەکە و کۆمەڵێک لە کارمەندانی موخابەراتی گوندەکانی ڕێزوانشەهر لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم و هاوکات کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرهەنگییانی خانەنشینکراو لە ٢٠ شاری ئێران وەکوو شارەکانی قەزوێن، ئەرەدبیل، لاهیجان، شێراز، هەمەدان، زەنجان، لوڕدێگان، بەندەر عەباس، قوم، ئیسفەهان، ساری، سنە، شەهریکورد، قوروە، ئەهواز، ئیلام، یەزد، گورگان و کرماشان لەبەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە وبارهێنانی شارەکانیان و هەروەها کۆمەڵێک لە دانیشتووانی پارێزگاکانی تاران و ئەلبورز لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران بەڕێوە چوو.