بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان!
کادرو پێشمەرگە خۆشەویستەکان!
بەشدارانی بەرێز!
ئەمرۆ وێرای بنەماڵەی شەهیدان لەو رێورەسمەدا لە دەوری یەک کۆ بووینەتەوە تادەست لە سەر سینگ¬و سەر لە پێناو لە بەرانبەر رووحی بێخەوشی شەهیدانی بە ئاوات نەگەیشتووبە تایبەت رووحی پێشەوا قازی محەممەدی نەمرو یارانی راوەستین¬¬ویاد لە گەورەیی¬و¬فیداکارییان بکەینەوەووەفا بە عەهد بکەین¬ولە سەر خۆمان بیکەینە فەرز هەمیشە¬و هەموو ساڵێ لە ١٠ی خاکەلێوە کە بە رۆژی شەهیدان ناوزەد کراوە، بە دەسکە گوڵی وەفاو پێزانین سەردانی بنەماڵەو گڵکۆی شەهیدان لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایە بن بکەین و پەیمان لە گەڵ بنەماڵەو لە گەڵ گیانیان نوێ بکەینەوەوبڵێێن: هاورێیانی سوورپۆش! ژیان¬و خەبات هەربەردەوامە¬و ئەو مەشغەلەی بە خوێنی خۆتان داگیرساندوەو بە داگیرساویش بگاتە دەستی نەوەی داهاتوو هەروا گەشاوەیەو بە گەشاوەییش دەگاتە سەر مەنزڵی مەقسوود. ئێوە سەڕوەران، لاپەڕەکانی مێژووی گەلی کوردو حیزبی دیمۆکراتتان بە خوینی خۆتان نووسیووەوسەنەدی رەوایی¬و بوونی گەلێکی خاوەن شوناس¬وپێناسەی خۆی مۆر کردوەوبۆ ئەبەد چەسپاندوە.ئەوان فێرینەوەی نوییانکرد،کەبۆ گەیشتن بە مافی رەواوئینسانیی گەلەکەمان سەرلە رێ دابین¬و لەمەرگ نەترسێن بۆ ژیان،سەرمان¬و رووحمان بەرز راگرین¬و لە بەرانبەر دەستی باڵای ناعەداڵەتیی سەرەرۆیان¬دا سەر دانانەوێنین¬و بێدەنگ نەبین. لە پێشەوای رێبەرو گەورە پیاوی کوردو هاورێیانی فێری جوانمێری¬و نەتەوەخۆشەویستی¬و خاک¬خۆشەویستیبین¬و چۆن بۆ گەل بژین¬و¬چۆن ئەگەر پێویست بوو بۆ گەلیش بمرین، ئەوە رەفتارو کردەوەی جوانمێرانەی رێبەران¬و پێشەنگانی بزووتنەوە بووە. لە نێو گەلی کوردو ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات¬دائەو نۆرمە جوانانە بوون بە نەریتێکی باو. نەریتێک کە دوژمن لێی تۆقیوە. مەرگ ناخۆشە بەڵام لە پێناو ئاسوودەیی¬¬و بەختەوەریی گەلێکی مەینەت چێشتوودا ئەو هۆنراوە پر مانایە دێنێتەوە بیر: مەرگێک بۆ نیشتمان بێ سەد ژیانی بە قوربان بێ،ئاواش نەبا هەر دەمردم کەسیش یادی نەدەکردم.کاتێک بە هۆی رێژیمی سەڵتەنەتییەوەلە ١٠ی خاکەلێوەدا پێشەوای سەرکۆمارو یارانیلە داردران تا کێشەی نەتەوەیەک لە کوردستان بنبڕ بکەن¬وداوا ئینسانی وداخوازییەکانی پێشەواو گەلی کوردو ئەو نەونۆرمە پڕ بایەخانە لە چاڵ بخەن، نەیانزانی مەرگی پێشەوا بۆ گەلی کورد،ئەگەر کۆستێک وخەمێک¬و خەسارێکیگەورەبوو، بەڵام نەترەی لەش بووو، هێزو زیندوو بوونەوەیەکی دووبارەبوو.بۆ گەلی کورد زەنگی وریایی¬و وشیاربوونەوەبوو کە دوژمنانی رەنگاورەنگی نەتەوەکەی باش بناسێ. لەو کات٦٩ ساڵ تێدەپەرێ، گەلی کورد نە تەنیا لە داوای مافە ئینسانی¬یەکانی پاشەکشەی نەکردوە بەڵکوو بۆ وەدیهێنانیان سوورترو توندوتۆلترولە خۆبردووتر کردوەو نموونەکەشی لەو بوارەدا نزیکەی ٦ هەزار شەهیدی پێشمەرگە¬و ٢٥ هەزار شەهیدی بێدیفاعەکە لەپێناوی ئەو مافانەدا بوونەتە قوربانی.
بەشدارانی بەرێزی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان!
ئێمە لە کاتێک¬دا یادی شەهیدانی هەمیشە زیندووی گەلەکەمان دەکەینەوەکە حیزبی دێمۆکرات 70 ساڵە خەبات دەکا، لە هەموو شێوەو رەهەندەکانی خەبات کەلکیوەرگرتووە، بۆ ئەوەی گەلەکەمان بە ئاوات¬و ئامانجەکانی بگاو رووحی نەسرەوتووی شەهیدانیش ئارام کاتەوە. بە داخەوە رێژیمەکان تا ئێستا وەڵامیان بە داخوازییەکان نەداوەتەوەو ڕەوتی بەربەرەکانی هەر بەردەوامە، ئێمە پشت قایم بە هێزی پێشمەرگەو خەڵکی کوردستان بەڵێنی راوەستان بە بنەماڵەی شەهیدان بە گشتی دەدەین، پەیمانی وەفاداری¬و ئەمەگناسی خۆمان لە گەڵ قازی محەممەد سەرکۆمارو هاورێیانی کە جوانمێرانەو ئازایانە چوونە بن داری ئێعدام نوێ دەکەینەوەو دووبارەو هەمیشە تێهەڵدەچینەوە.
هاورێیانی خۆشەویست!
کۆماری ئیسلامی نەتەوەیەک بە ناوی کورد ناناسێ¬و زیاتر لە ٣٦ ساڵە بە ئاشکرا کیشەو داخوازەڕەواکانی گەلی کورد¬وکەمەنەتەوەو کەمەئایینییەکانی دیکە پشتگوێ خستووەو سیاسەتی هەڵاواردنی دژ بە وان گرتۆتە بەر،هەروەها نە تەنیا ئاوڕ لە ویستی گەلێکی خاوەن مێژووو شوناسی نەتەوەیی ناداتەوە، بەڵکوو بە شێوەو رێگای جۆراوجۆر ئینکاری هۆوییەتی کردوەو بێ حورمەتی بە داخوازییەکانی کردوە، زوڵم¬و ستەمی پێ رەوابینیوە، وەک بێگانەو هاونیشتمانییەکی دەرەجە دوو سەیری کردوە¬، کوشتاری لێ وەرێخستوە¬و ئەشکەنجە¬و ئێعدامی کردون¬، فەزای کوردستانی ژەهراوی کردوەو دەرەتانی نەفەس کێشان و بە ئاسوودەیی ژیانی لە خەڵک بڕیوەو ڕەوایی بە دیاردە دزێوەکان داوەو زیندانی لە مێرمنداڵان¬و رووناکبیران¬و چالاکانی سیاسی¬و مەدەنی کورد ئاخنیوەو نایەکسانی¬وناعەداڵەتی کردۆتە پیشە. بەڵام بە خۆشییەوە سەرەرای تەنگەبەر کردنی مەیدانی چالاکی¬و برەوپێدانی¬ ئەو هەموو دیاردە نەخوازراو دزێوانەو زەخت¬و فشار هێنانی لە ڕادە بەدەر،بۆ سەرگەلی کورد، خەڵک بە پشت بەستن بە حیزب¬و هێزی پێشمەرگەی پارێزەر، گەرم¬وگورتر بە نیسبەت کێشە نەتەوایەتییەکانیان هاتوونە مەیدان، لەکارو چالاکییەکانیان¬دا بەردەوامن¬و نەوەستاون¬و گەلەکەیان لە بیر نەچۆتەوەو دەرفەتەکان بە قازانج¬و بەرژەوەندی گەلی کورد دەقۆزنەوە.
لەم رۆژەدا واتە رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، سلاو دەنێرین بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان¬و جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، لە بەرانبەر هەر شوێنێک پێشمەرگەی لێ تێپەریبێ، هەر شارو گوندێک، شاخ¬وکێوو دەوەن¬و لێرەوارێک کە تەرمی شۆڕەسوارێکی لە خوێن گەوزیوی شەهیدی دەستی ناحەقی لێ نێژرا بێ، لە بەرانبەر بنەماڵەی سەربەرزو رووسووری شەهیدان، لە بەرانبەر گلکۆی بە قسڵ رازاوەی شەهیدان، هەروەها لە بەرانبەر قورس¬و قایم راوەستان¬و بەردەوامی خەبات¬و چالاکی پێشمەرگەکانی کوردستان¬و پارێزەرانی کوردستان سەری نەوازش دادەنوێنین¬و پێیان دەڵێێن: بەڵێن بێ¬و دڵنیا بن رێگاکەتان درێژە دەدەین تا سەرکەوتن.
سلاو لە گیانی پاکی رێبەران¬و سەروەرانی شەهید قازی¬و قاسملوو وشەرەفکەندی!
سڵاو لە گشت شەهیدانی رێگای ئازادی¬و رزگاری!
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان¬و زیندانیانی سیاسی!
١٠ی خاکەلێوەی١٣٩٥
کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی
*ئهو پهیامهلهڕێوڕهسمی ١٠ ی خاکهلێوهدا لهلایهن خاتوو خهدیجهمهعزووری، ئهندامی کۆمیتهی ناوهندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانو بهرپرسی کۆمیسیۆنی کۆمهڵایهتیی حیزبهوهپێشكێش کرا