“سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی، مامۆستا محەممەدمیرزا ڕەحمانی و بورهان کەمانگەر و کیانووش ڕەحمانی”، هاووڵاتییانی خەڵکی کامیاران کە لە ڕێوڕەسمی سەرخۆشی شەهید حەیدەر قوربانی بەشدارییان کردبوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون، تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
پاش ئەوەیکە بەندکراوی سیاسیی کورد حەیدەر قوربانی لەلایەن جەلادەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بەندیخانەی سنە بە شێوەیەکی شاراوە لەسێدارە درا، خەڵکی کوردپەروەر لە هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی لە شاری کامیاران بەشدارییان لە ڕیوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی ئەو شەهیدە مەزنە کرد و بە وتنەوەی “شەهید نامرێ” ئەو کردەوە قێزەونەی بەرپرسانی رێژیمی ئێرانیان شەرمەزار کرد و چەندین کەس لە چالاکانی مەدەنیی وکەسایەتیی ئایینی و ژینگەپارێز کە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
جێگای ئاماژەیە کە ئامانج قوربانی چالاکی ژینگەپارێز، مامۆستا مەلا محەممەدمیرزا ڕەحمانی یەکێک لە وتاربێژەکانی ڕێوڕەسمی سەرخۆشی شەهید حەیدەر، بورهان کەمانگەر یەکێک لە بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە و هەروەها کیانووش ڕەحمانی یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای رێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.