کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ١٠ ی خاکه‌لێوه، ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان‌و ساڵڕۆژی له‌داردرانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، سه‌رکۆماری کوردستان‌و سه‌دری قازی‌و سه‌یفی قازی، دوو ڕێبه‌ری دیکه‌ی کۆماری کوردستان کۆڕیادێکی به‌ڕێوه‌برد.
له‌و کۆڕیاده‌دا که به‌شداریی سه‌دان که‌س له ڕێبوارانی ڕێگای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ ئامانج‌و ڕێبازی ڕێبه‌رانی شه‌هیدی کۆماری کوردستان په‌یمانی وه‌فا نوێ کرایه‌وه.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به ڕێپێوانی به‌شدارانی کۆڕیادی ١٠ ی خاکه‌لێوه بۆ سه‌ر مه‌زاری به‌شێک له شه‌هیدانی حیزبی دێموکڕات ده‌ستی پێکردو تاجه گوڵینه‌ی ڕێز له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌لایه‌ن دوو کچه شه‌هیده‌وه سه‌مبولیک له‌سه‌ر مه‌زاری کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی داندرا.
بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه‌کانی حیزب به سروودی ” ئه‌ی شه‌هیدان” درێژه‌ی پێدراو دواتر خوشکه خه‌دیجه مه‌عزووری، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌و به‌رپرسی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێکی پێشکێش کرد.
خاتوو خه‌دیجه له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا وێڕای اردنی ڕێز‌و سڵاو بۆ شه‌هیدانی کوردستان، ڕوو به شه‌هیدان گوتی ئێوە سەڕوەران، لاپەڕەکانی مێژووی گەلی کورد‌و حیزبی دیمۆکراتتان بە خوینی خۆتان نووسیووەو سەنەدی ڕەوایی¬و بوونی گەلێکی خاوەن شوناس¬و پێناسەتان به خوێنی خۆ مۆر کردوەو بۆ ئەبەد چەسپاندوە.
خوشکه خه‌دیجه گوتی شه‌هیدانی کوردستان فێری نەوەی نوییان کرد، کە بۆ گەیشتن بە مافی رەواو ئینسانیی گەلەکەمان سەر لە ڕێدا بین¬و لەمەرگ نەترسێن بۆ ژیان، سەرمان¬و رووحمان بەرز راگرین¬و لە بەرانبەر دەستی باڵای ناعەداڵەتیی سەرەرۆیان-دا سەر دانانەوێنین¬و بێدەنگ نەبین.
به‌رپرسی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: رێژیمی سەڵتەنەتی لە ١٠ی خاکەلێوەدا پێشەوای سەرکۆمارو یارانی لە دار دا تا به گومانی خۆی کێشەی نەتەوەیەک لە کوردستان بنبڕ بکەن¬و داوا ئینسانی‌و داخوازییەکانی پێشەواو گەلی کورد‌و ئەو نەو نۆرمە پڕ بایەخانە لە چاڵ بخا، به‌ڵام نەیانزانی مەرگی پێشەوا بۆ گەلی کورد، ئەگەر کۆستێکو خەمێک¬و خەسارێکی گەورەبوو، بەڵام نەترەی لەش بوو‌و، هێزو زیندوو بوونەوەیەکی دووبارەبوو. بۆ گەلی کورد زەنگی وریایی¬و وشیاربوونەوە بوو کە دوژمنانی ڕەنگاورەنگی نەتەوەکەی باش بناسێ.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوندی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی لەو کات ٦٩ ساڵ تێدەپەرێ، گەلی کورد نە تەنیا لە داوای مافە ئینسانییەکانی پاشەکشەی نەکردوە بەڵکوو خۆی بۆ وەدیهێنانیان سوورترو توندوتۆلترو لە خۆبردووتر کردوەو نموونەکەشی لەو بوارەدا نزیکەی ٦ هەزار شەهیدی پێشمەرگە¬و ٢٥ هەزار شەهیدی بێدیفاعەکە لەپێناوی ئەو مافانەدا بوونەتە قوربانی.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا کۆرسی کۆڕی هونه‌ریی حیزب سروودێکی له ژێر ناوی ” چی بوو تاوانی ئه‌وانه‌ی وا له سێداره دران” پێشکێش کرد‌و مه‌قامێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئاوات بۆکانیو خوێندنه‌وه‌ی شێعری “هه‌رمان” له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی شاعیر عه‌لی له‌یلاخی چه‌ند بڕگه‌ی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده بوون.
له دوایین بڕگه‌ی کۆڕیادهکهشدا به‌شداربووان سه‌ردانی پیشانگای وێنه‌ی شه‌هیدانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد‌و به هێنانهوهبیری حه‌ماسه، فیداکاری‌و له‌خوبوردوویی شه‌هیدان، په‌یمانی بهڵێنو وه‌فایان له‌گه‌ڵ نوێ کردنه‌وه.