دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی “پیرانشار” و “کامیاران” بە هۆکاری نادیار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران .
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاویی، “کیانوش ڕەحمانی” خەڵکی گوندی “لون سادات” سەر بە شاری کامیاران و “کەریم پوورمحەممەد” خەڵکی پیرانشار لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانەوە بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوزرانەوە.
شایانی باسە کە لە درێژەی ڕەشبگیرییەکانی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە دەیان کەس لە هاووڵاتییانی کورد دەسبەسەر و بۆ گرتنگەکانی ڕێژیم گواستراونەتەوە.