لە سێ ساڵەی دامەزرانی کتێبخانەی کوردیی قەرەقا لە ئاوایی کانیدرێژی بۆکان کۆڕیادێکی ئەدەبی بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی دووشەممە، ٩ ی خاکەلێوە گیرا، سەرەتا سەلاح حوسێنیو مامۆستا مەلا موحسین هاشمی، مامۆستای ئایینیی کانیدرێژ باسێکیان لە پێویستیی ژیانەکی بە کتێبو زانستو، مێژووی دامەزرانی کتێبخانەی قەرەقا کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا سەعید نەججاڕی( مامۆستا ئاسۆ)، ئەمین گەردیگلانی، ڕەسوڵ چوپانی (شوانە)، مینە خاوەر، لوقمان پیربادینی، سەلاح نیساری، ئەنوەر محەممەدڕەحیمی، ھادی قەدیمی، سەیدتەھا حوسێنی، ئیبراھیم مەردانی، کامیل ئیبراھیمیو یەعقوب ئیبراھیمی بەرهەمە شێعرییەکانیان پێشکێش کرد.
پێشکێشکردنی وتارێک لەلایەن کاوە عیزەتخا، خوێندنەوەی کورتە چیرۆکێک لەلایەن حوسێن گۆڵۆڵانیو مەقامو ئاواز بەدەنگی ھیوا خادەم بە شمشاڵی خالید عینایەتیو بە دەفی سەیوان فەقێ کەریمی چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆرە ئەدەبییە بوون.
ئەو کۆڕیادە بە خوێندنەوەی شێعر لەلایەن ئاڵا نیساری، ھۆنیا شامحەممەدی، لاوێن مەردانیو ھێلیا مەردانی، چەند منداڵێکی بەهرەمەند کۆتایی پێهات.