دوکانی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شاری بانە تاڵان کرا.
بە پێی سەرچاوەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، لە شاری بانە شەوی یەکشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠، دوکانی “سەلاحەدین پزیشکی” یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ئەم دواییانەی شاری بانە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە شکاوە و هەموو کەلوپەلی ناو دوکانەکەی بەتاڵان بردراوە.
“سەلاحەدین پزیشکی” چالاکی مەدەنیی ئەو شارە لە ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە ڕەشبگیرییەکدا وێڕای کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەکانی ئیتڵاعات لە سنە کران.
هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە هۆکاری گرتنەکەیان لەبەردەستدا نییە و تاڵانکرانی دوکانی ناوبراویش دەنگدانەوە و بێزاریی زۆری خەڵکی ناوچەکەی لەو کارە نامرۆڤانەیە لێکەوتووتەوە.