بەکرێگیراوێکی ڕێژیم لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە لە شاری دروود سەر بە پارێزگای لۆڕستان کوژرا.
شەوی ڕابردوو ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرهەنگ مەجید دالوەند یەکێک لە مۆرە بەدناوەکانی ڕێژیم لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوی چەکدارەوە کوژرا.
ئەم بەکرێگیراوە یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ ڕاستەوخۆ خەڵکی دایە بەر دەسڕێژی فیشەک و لە سەرکوتی خۆپیشاندەراندا دەستی هەبووە.
شایانی باسە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباریش، بەهۆی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان کەسانی نەناسراو و هێزە دژەمرۆییەکانی قەرارگای قودسی سوپای پاسداران لە زاهیدان دوو بەکرێگیراوی ئەم قەرارگایە کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.