ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا له ئێران له ٣٠٠ كه‌س تێپه‌ڕی.
ته‌قی مێهری، سه‌رۆكی پۆلیسی هێزی ئینتزامی ڕایگه‌یاند كه له ڕۆژی نەورۆزەوە تا ڕۆژی دووشەممە، ٩ ی خاکەلێوە، زیاتر لە ٣٠٠ كه‌س لە ئێران به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە. ئەو دەڵێ گیانلەدەستدانی زیاتر له ٣٠٠ كه‌س بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ، ئاكامی لادانی بێ‌وەخت‌و سه‌رپێچی كردنی ١٠٠ تا ١٥٠ی شۆفیر لە قانوونەکانی لێخوڕین بووە.
ئامارەکانی پزیشکی قانوونی دەڵێن لە ساڵی ٨٤ دا نزیك نزیك به ٢٨ هه‌زار كه‌س به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ست دابوو، كه ئه‌م ڕه‌قه‌مه له كۆتایی ساڵی ٩٣ دا بۆ ١٦ هه‌زارو ٨٧٩ كه‌س لە کەمی دا، بەو حاڵەش ئێران لە ڕیزی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین ڕووداوی پێکدادانی ماشێن‌و هاتوچۆی تێدا ڕوو دەدا.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان پۆلیس‌و زانكۆی به‌هێشتی له ساڵی ٩٢ دەری‌خستبو كه سه‌دی ٧ی داهاتی به‌رهه‌مه ناخالیسه میللییه‌كانی ئێران بەهۆی پێكدادانی ماشێن‌و ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بە فیڕۆ دەڕوا
مه‌سعوود حه‌بیبی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی لاوانی حه‌شیمه‌تی مانگی سووری ئێرانیش گوتبووی به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر جاده‌كان ڕۆژانه سه‌د كه‌س به حەشیمەتی كه‌م‌ئه‌ندامانی ئێران زیاد ده‌بێ.
مانگی ڕابردووs حه‌سه‌ن هاشمی، وه‌زیری بێهداشت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌سمی‌دا گوتی له ساڵ‌دا ١٧ هه‌زار كه‌س له ئێران به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان داده‌نێن. به قسه‌ی ناوبراو ئه‌م ئاماره نیشانه‌ی كاره‌ساتی میللیه، ئه‌و گوتی شه‌رم ده‌که‌م له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کاندا باسی ئه‌و بابه‌ته بێته گۆرێ، چونکی بۆ نموونه له ئاڵمان چوار هینده‌ی ئێران ماشێن هه‌یه، به‌ڵام ئاماری پێکدادانی ماشێن‌و ڕووداوی هاتوچۆ له ئێران چوار هینده‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی بیمه‌ی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ئامارێكی بڵاوکربۆوه و گوتبووی ئێران له بواری ڕووداوی هاتوچۆ له نێوان ١٩٠ وڵاتی جیهاندا له پله‌ی ١٨٩دا جێی گرتوه.