پاش تێپەڕبوونی بێئاکامی ٧ دەورە لە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، دەوری هەشتەمی وتوویژە ناوکییەکانی ڤییەن، ڕۆژی دووشەممە دەست پێدەکاتەوە.
دەوری هەشتەمی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن پاش تێپەڕبوونی ٧ دەورە وتووێژەی بێئاکام لەنێوان ڕێژیمی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهانیی، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە هۆتێل “کۆبۆرگ”ی ئەو شارە دەست پێدەکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە دەوری حەوتەمی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بەهۆی داواکارییەکانی تیمی وتووێژی ئێران بە بێئاکام مابووەوە و لەسەر داوای ڕێژیمی ئێران وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بە شێوەیەکی کاتیی ڕاوەستا بوو.
بەرپرسی تیمی وتووێژەی ڕێژیمی ئێران، عەلی باقری لەم پێوەندییەدا بەهەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە ئەگەری زۆری هەیە دەوری هەشتەمی وتووێژەکان ١٠ ڕۆژ تێپەڕ بکا و هیوادارین کە لەم دەورە لە وتووێژەکاندا بگەین بە ئاکامێکی دڵخواز.