مێرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە سنووری “دێلوڕان” سەر بە پارێزگای “ئیلام” و هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی “ئیبراهیم عەبدوڵایی” بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی،مێر منداڵێکی تەمەن ١٠ساڵان لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە سنووری “ئەبووغویو” لە شاری دێلوڕان دەکەوێتە سەر “مین”ی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراقدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدا.
هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی “ئیبراهیم عەبدوڵایی” دانیشتووی شارێ “پێنجوێنی” باشووری کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیە کە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان هێشتا لە پاشماوەی مینە چێندراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق پاک نەکراوەتەوە و ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە و ڕێژیمیش هیچ ئاوڕێک لەم کارەساتە مرۆییە ناداتەوە.