مێرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە سنووری “دێلوڕان” سەر بە پارێزگای “ئیلام” بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی،مێر منداڵێکی تەمەن ١٠ساڵان لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە سنووری “ئەبووغویو” لە شاری دێلوڕان دەکەوێتە سەر “مین”ی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراقدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدا.
جێی ئاماژەیە کە سنوورەکانی پارێزگای ئیلام هێشتا لە پاشماوەی مینە چێندراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق پاک نەکراوەتەوە و ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە و ڕێژیمیش هیچ ئاوەڕێک لەم کارەساتە مرۆییە ناداتەوە.