لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی ٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەلێک لە ئەندازیارانی بیناسازی لەبەردەم بینای وەزارەتی رێگە و شارسازی لە تاران، هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی شەمسئاباد سەر بە شاری ڕەفسەنجان لەو ناوچەیە و هەروەها کرێکارانی کۆمپانیای تێراورس شیرگا لە حەوشەی کۆمپانیاکە بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە کە هاووڵاتییانی ناڕازیی بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی دامودەزگا پێوەندیدارەکانەوە جێبەجێ نەکرێ، درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.