دو بەکرێگیراوی قەرارگای قودسی زاهیدان لە شەڕ و تێکهەڵچوونێک لەگەڵ کەس یان کەسانی نەناسراو کوژران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانبار، بەهۆی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان کەسانی نەناسراو و هێزە دژەمرۆییەکانی قەرارگای قودسی سوپای پاسداران لە زاهیدان دوو بەکرێگیراوی ئەم قەرارگایە کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ناسنامەی ئەم دوو بەکرێگیراوەی ڕێژیم “مێهران شوریزادە” و “موحسین کەیخوایی”یە کە لە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی بەلووچستاندا ڕۆڵیان هەبووە.