لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا لانیکەم ٥٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٩ کەس لەوانی تۆمار کردوە. کە که‌م‌ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٣ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ بووه. “چاونیوز” لە ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی خۆیدا ناونیشانی ٧١ کەسی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی خۆکوشتنەوە کۆتای‌یان بە ژیانیان هێنابوو. بەو پێیە لە سەرەتای ئەمسالەوە تا ئێستا لانیکەم ١٠٠ کەس لەو سەدان کەسەت هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە.
جێی باسە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)شدا لانیکەم ١٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوشتنیان دابوو، هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو.