خەڵکی شاری بەیرووت بەهۆی شەڕ و ئاژاوەکانی حیزبوڵڵا لەو وڵاتە کە بووەتە هۆی کوشتنی خەڵکی ئەو شارە سکاڵایان بەدژی حەسەن نەسروڵڵا تۆمار کرد.
دانیشتووانی شاری بەیرووت کە پاش شەڕ و ئاڵۆزییەکانی حیزبوڵڵا زەرەر و زیانی زۆریان لێکەوتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دژی “حەسەن نەسروڵڵا” فەرماندەی حیزبوڵلای لوبنان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی ماڵیی و چەکوچۆڵی لێ دەکرێ، سکاڵایان تۆمار کرد.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە حیزبوڵڵا، پێشیان لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکانی تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیرووت گرتووە کە بوو بەهۆی گیان لە دەستدانی سەدان کەسی بێ تاوان و هەڕەشەیان لە قازی ئەو پەروەندەیەش کردووە.
شایانی باسە کە ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە سەرەتای هاتنە سەر کاریەوە خەریکی نانەوەی شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا بووە و پشتیوانی سەرەکیی گرووپ و میلیشا تیرۆریستەکانە و ساڵانە سەرەوت و سامانی گەلانی ئێران لەو ڕێگایەدا خەرج دەکا.