لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا لانیکەم ٧ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە یەک لەوان (حەیدەر قوربانی) زیندانیی سیاسیی بووە.
دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا ٢٨ کەسیان لە کوردستان ئێعدام کردبوو، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی ئەمساڵدا لە کوردستان ئێعدام کراون ٣٥ کەس بووە.
ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩یشدا لانیکەم ٤٩ کەس بووە کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته زۆرترین ڕێژەی ئێعدامەکان لە کوردستان بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ١٣٩٩ لە کوردستان ئێعدام کراون، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست لەدار دراون و چوار کەسیش لەوان بەندیی سیاسی بوون.