هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنفڕانسی پەیەدە کە لە وڵاتی سوئێد گیرا، بەشدار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی خاکەلێوە هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی حەسەن حاتەمی، ئەندامی رێبەریی حیزب لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفڕانسی پارتی یەکیەتیی دێموکراتیک (پەیەدە)دا، لە شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوئید بەشدار بوون.
لەو کۆنفڕانسەدا، حەسەن حاتەمی، بەرپرسی شاندی حیزب یەکێک لەو چەند کەسە بوو کە قسەیان کرد. ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانیدا لە لایەن کۆمیتەی سوئێدی حیزبەوە پیرۆزبایی فێداڕالیزمی تازە ڕاگەیاندراوی رۆژئاوای کوردستانی لە هەموو تێکۆشەرانی ئەو بەشەی کوردستان کردو ئەو دەسکەوتە سیاسییەی کردی بە درێژەدانی ئیدەکانی کۆماری کوردستان ناوبرد.
حەسەن حاتەمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە تیشکخستنە سەر هەستیاربوونی دۆزی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەدا گوتی: تەنیا یەکگرتوویو یەکڕێزی نەتەوەیی دەتوانێ باشترین هێزو گەورەترین پشتیوان بێو پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک گەورەترین هێز، ئەرکی پتری بۆ یەکریزیو کۆدەنگی لەو بەشەی کورددستان لەسەرشانە.