مستەفا کازمی فەرمانی لابردنی وێنەکانی قاسم سولەیمانی لە شەقامەکانی بەغدا دەرکرد.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق شەوی هەینی ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، فەرمانی لابردنی هەموو وێنەکانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مێهدی موهەندسی دەرکرد و بەم هۆیەوە ئاڵۆزیەکی نوێ لە عێراق هاتە ئاراوە.
دوای بڕیاری لادانی وێنەی فەرماندەی تێرۆریستی سپای قودسی ڕێژیم و هەروەها جێگری دەستەی حەشدی شەعبی لە گۆڕەپانی فێردەوس، ملیشیا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و هەڕەشەی دەسبەسەر کردنی مستەفا کازمی دەکەن .