وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، سەرەڕای مەحکوومکردنی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک لە مانۆڕە سەربازییەکەی رێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمجۆرە هەوڵانەی تاران هەڕەشەیە بەدژی سەقامگیری و ئاسایشی و ناوچەیی و نێونەتەوەیی.
وەزارەتی دەروەی بریتانیا، ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک لە مانۆڕە سەربازییەکەی رێژیمی ئێران، هەڕەشەیە بەدژی ئاسایشی ناوچەیی و سەقامگیری نەتەوەیی و پێچەوانەی یاساکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بۆیە داوا لە ئێران دەکەین کە بە خێراترین کات هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕابگرێ.
لە لایەکی دیکەوە هەواڵدەریی ” ئیرنا” ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە کە سپای پاسداران لەو مانۆڕە سەربازییەدا ١٦ مووشەکی بالستیکی تەقاندوە و تاقیکردوەتەوە.
ئەو مووشەکانەی کە تاقیکراونەتەوە لە جۆرەکانی” عیماد، قەدر، سجیل، زەلزال، دیزفوول و زولفەقار” بووە کە مەودای ڕۆیشتنیان ٣٥٠ تا ٢٠٠٠ کیلۆمەترە.