وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەرەڕای پشتیوانی لە دەسبەسەرداگرتن و نوقمکردنی کەشتییەکیی ماسیگری لە دەریای عەرەب کە چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێرانی بۆ یەمەن دەگواستەوە، ڕەخنەی توندی لە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پێشێلکردنی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان گرتووە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا لەهەمبەر نوقمکردنی کەشتییە ماسیگرییەکە بە ئاماژە بە وەی کە هەڵگری چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران بووە ڕایگەیاند کە قاچاخی چەکوچۆڵ لە ئێرانەوە بۆ میلیشیا حووسییەکانی یەمەن، نیشانەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان و شێوەیەکی دیکەیە لە کردەوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ درێژکردنەوەی شەڕ لە یەمەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێک لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە پاش دەسبەسەرداگرتنی باری چەکوچۆڵی کەشتییەکە، کەشتییەکەی نوقمی ئاو کراوە و کارمەندەکانی ئەو کەشتییە کە پێنج کەسی هەڵگری ناسنامەی وڵاتی یەمەنن، دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.