لە وڵاتی سویس‌و له شاری فریبوورگ ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ به‌به‌شداریی چەند هەزار کەس لە کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان کە بە ڕەسمی لەلایەن پ ک ک، رێکخەری ئەو بۆنەیەوە بۆ ئەو یادە بانگهێشت کرابوو، لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی پێشکێش کرد. لەو پەیامەدا کە لەلایەن زاهید شاعیری، به‌رپرسی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراته‌وه خوێندرایەوە، بە ئاماژه به هه‌لومه‌رجی گشتیی ئێستای کورد لە چوار بەشی کوردستا،، باس لە هیواكانی كۆماری كوردستان و خه‌باتی پڕ سه‌روه‌ری حیزبی قازی کرابوو.
له به‌شێكی دیکەی قسه‌كانی به‌رپرسی كۆمیته‌ی سویسی حیزب‌دا هاتبوو كه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حیزبی‌و گرووپی‌و ته‌نانه‌ت بەرژەوەندیی پارچەکانی کوردستان نابێ ببێتە هۆی چاوپۆشی لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی.