دوو هاووڵاتیی خەڵکی “نەغەدە” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “سەرهەنگ عەلیزادە” کوڕی “ڕەزا” و “فەرزین عەبدوڵڵازادە” کوڕی “خالید” خەڵکی گوندی ” کۆیکانـ”ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری گیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.