بهڕێوهبهرایهتیی گومركی ئێران ڕایگەیاند كە لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا بازرگانیی دەرەوەی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو داڕمیوه.
بهڕێوهبهرایهتیی گومركی ئێران به بڵاوکردنهوهی ئامارێک دهڵێ که له ساڵی ڕابردوودا بڕی هەناردەی ئێران بۆ دهرهوه سەدی ١٧و، هاوردەی ئێران له دهرهوهرا سەدی ٢٣ له کهمی داوه.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکومهتیی مێهر، لە ساڵی ١٣٩٤دا بە گشتی بایی٤٢ میلیاردو ٤١٥ میلیۆن دۆلار جۆرەكانی كاڵا هەناردەو بایی ٤١ میلیاردو٤٩٩ میلیۆن دۆلار کاڵا هاوردەی ئێران كراوە. ئەم ڕەقەمە بەم مانایەیە كە نرخی هەناردەی ئێران سەدی ١٧و نرخی هاوردەش زیاتر لە سەدی ٢٢ لە چاو ساڵی ٩٣ له کهمی داوه.
وردبوونهوه له كاڵا سەرەكییەكانی هەناردەی ئێران لە ساڵی ٩٤ ئەمە دەردەخا كە بەرهەمە گازییەكان لە نێو كاڵاكانی هەناردەدا بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوەو كاریگەریی بەرچاویشی لەسەر دابەزینی هەناردەی غەیرە نەوتیی ئێران داناوە.
لە ساڵی 94دا بە ڕیز وڵاتانی چین، عێراق، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، ئەفغانستانو هیند لە سەرەكیترین كڕیارانی كاڵای ئێران بوون كە پشكی وڵاتانی ئیمارات و ئەفغانستان لە كاڵاكانی هەناردەی ئێران لە چاو ساڵی ٩٣ زیادی کردوهو پشكی هیندیش هەروەك خۆی ماوەتەوە، بەڵام پشكی هیند لە كاڵا هەناردەییەكانی ئێران زیاتر لە سەدی ٢٣ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
زۆرترین وڵاتانی هەناردەكاری كاڵا بۆ ئێران لە ساڵی ڕابردوودا وڵاتانی چین، ئیمارەتە یەكگرتووە عەرەبییەكان، كۆرەی باشوور، توركیە و سویس بوون كە گرینگترین خاڵ لەم بەینەدا دابەزینی سەدی ١٨ی ئاستی كاڵای هاوردەی چین بۆ ئێران لە ساڵی ٩٤دا بووە.