ئەمین سابری نیا، سەرۆكی ئۆرژانسی ئێڕان دەڵێ لە ٥ ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ نۆژەن كردنەوەی ناوگانی ئۆرژانس لە ئێران نەدراوە.
سابری نیا گوتی: نۆژەننەكرانەوەی ناوگانی ئۆرژانس كاریگەری لەسەر چۆنیەتیی فریاگوزاری دادەنێ. ناوبراو نۆژەننەكردنەوەی ئەم ناوگانەی بە یەكێك لە گرفتە گەورەكانی ئۆرژانس له ئێران دانا.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێلی كۆپتێرێكی فریاگوزاریی مانگی سوور كە خەریكی گواستنەوەی بریندارێك بۆ نەخۆشخانەیەكی شیراز بوو، لە دەوروبەری ئەم شارە بەربۆوە خوارێو سەرجەم ١٠ سهرنشینهکهی ئەم هێلی كۆپتێرە گیانیان له دهست دا
بە قسەی سابری نیا تا ئێستا لە ئێران زیاتر لە ٤٠ پهرهستاری ئیمدادگهر لە كاتی بەجێ گەیاندنی ئەركو مەئموورییەتەكانیاندا گیانیان لە دەست داوە.