لە چارەنووس و دۆخی تەندروستیی زێنەب جەلالیان، ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد، پاش دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی یەزد، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
زێنەب جەلالیان مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٩ی هەتاوی، بەبێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی، لە گرتووخانەی شاری خۆی، بۆ گرتووخانەی دیزڵئاوای کرماشان و دواتر بۆ زیندانی ئێڤین و دواجار بو گرتووخانەی یەزد دوور خرایەوە.
ناوبراو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی لە گرتووخانە، پێویستی بە چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە، بەڵام ڕێگای پێ نەدراوە.
لەو بارەیەوە چالاکانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ مرۆڤ نیگرانییان دەربڕیوە و داوا لە ناوەندە پێوەندیدارەکان دەکەن لەو بارەوە بێدەنگ نەبن.
زێنەب جەلالیان زستانی ١٣٨٦ی هەتاوی لە جاددەی سنە بۆ کرماشان دەسبەسەر کرا و بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و پاشان سزاکەی بوو بە زیندانی هەتاهەتایی.