کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو، ڕێبەری حیزبی” کۆماریخوازی تورکیە”، ڕایگەیاندووە کە کێشەی سەرەکیی تورکیە ئابووری نییە، بەڵکوو سیاسەتە هەڵەکانی ئەردۆغانە کە تورکیە بەرەو هەڵدێر و فەوتان دەبات.
کەماڵ قلیچدار ئۆغڵوو، ڕێبەری حیزبی “کۆماریخوازی تورکیە” لە دژبەرانی حیزبی” داد و گەشەپێدان” حیزبی دەسەڵاتداری تورکیە، ڕۆژی شێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای رەخنەی توند لە دەوڵەتی دەسەڵاتدار و بەتایبەتی ئەردۆغان، وتی: سیاسەتە هەڵەکانی ئەردۆغان لەهەمبەر بەڕێوەبردنی وڵات، تورکیەی تووشی کێشە و گرفت و داڕمانی ئابووری کردووە.
قلیچدار ئۆغڵوو لە دڕێژەی ڕەخنەکانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر بە نووسینی چەندین تویت و ناوبردنی دەوڵەتی دەسەڵاتدار بە دەوڵەتێکی گەندەڵ و سەرەڕۆ نووسی: “کاتی ئەو هاتووە کە خەڵکی تورکیە بێدەنگی بشکێنن و ڕووبەڕووی سەرەڕۆییەکانی ئەردۆغان ودەوڵەتەکەی ببنەوە.”
ناوبراو لە درێژەدا وتی: “درێژەدان بە بێدەنگی لەهەمبەر لە نێوچوونی ئابووری تورکیە دەبێتە هۆی کێشە و گرفتی زۆر لە تورکیە و نابێ چی دیکە خەڵکی تورکیە لەهەمبەر گەندەڵییەکانی ئەردۆغاندا بێدەنگ بن.”