• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شکۆی گەل

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/12/21
جۆری بابەت: ئەدەب

ڕەسووڵ سوڵتانی

چیا مات و كەسەربار بوو

تەمی خەمی لێ دیار بوو

 

لە دوورەوە وەك تارمایی

دەبووە خێوی تاریكایی

 

دەتگوت پڕی جانەوەرە

لێی بچیتە پێشێ خەتەرە

 

ڕەوەز وەكوو ڕەشە دێوان

سامناکتریان دەکرد كێوان

 

بنار بەو لێڕەوارەوە

دربەند بەو چۆم و دارەوە

 

تیژ تیژ دەهات و ڕادەبرد

شێری لەترسان كڕ دەكرد

 

 

لە دوورەوە كە دەتڕوانی

هیچ نەتدەی جیلوەی جوانی

 

هەتا بوو بە پەنای مێران

بوو بە پەنا و لانی شێران

 

تا پێشمەرگەی گەییە داوێن

جا بە ئاوازی بلاوێن

 

ڕەنگێكی دیكەی هاتە بەر

پڕ بوو لە چیرۆكی سەنگەر

 

دەستی نیگاركێشی لاوان

تەمی لادا لەسەر چاوان

 

بە باوەڕ و پێداگری

هات پەیكەرەی خۆڕاگری

 

لە ناخی ئەو گابەردانە

هێنایە دەر، زۆر مەردانە

 

چیا سینگی هێنا پێشێ

وەكوو تابلۆی نیگاركێشێ

 

خۆی ڕادەنا و دەیگوت بە گوڕ

وەرنە ئامێزم كیژ و كوڕ

 

لەكوێ گوللە پارێز بێنێ

گابەرد ورەی لێ دەستێنێ

 

لە نێوچاوانی هەر بەردێ

پێمە چیرۆكی نەبەردێ

 

سینگی داوێن چەندی چڕە

لە باسی پێشمەرگە پڕە

 

كەمتیار و قەل و چەقەڵ

ڕێویی گزیكەر و دەغەڵ

 

هەر چرای چیا دادەگیرسێن

زەندەقیان دەچێ، دەترسێن

 

شكۆی گەل و نەتەوەیەك

هیوای گشت توێژ و نەوەیەك

 

هێمای گەشی خۆڕاگری

خۆڕاگرتر لە ئاگری

 

بێ منەت و بێ سكاڵا

پشتیوانی گەل و ئاڵا

 

چیا بۆ ناو، بۆ سەروەری

سینگی دەگا بە سەنگەری

 

ئەو هیوای دواڕۆژی ڕوونە

هەتاوی بێ ئاوا بوونە

 

میللەت چاوی هیوای لێیە

لە پێشمەرگە زیاتر کێیە

 

 

تاقە سەرمایەی ژیانی

لەسەر دەستیەتی گیانی

 

بە گیان لە دوژمن ڕادەسێ

منەت ناكا لەسەر كەسێ

 

دەمرێ لە پێناو ئازادی

سەر كز ناكا بۆ بێدادی

 

لە كوێ هەبێ زۆری زۆردار

ئەو هێزی خۆی دەخاتە كار

 

لە كوێ خەڵك بكرێ برسی

ژیان بكەوێتە مەترسی

 

لە كوێ زوڵم خۆی ڕادەنێ

ئەو دێ سەری خۆی دادەنێ

 

تا نەمێنێ ئاسەواری

زوڵم و زۆر و نالەباری

 

تا ئەو ڕۆژەی ژیان هەیە

گەل خاوەنی پێشمەرگەیە

 

تا وا بەهەست بن كیژ و كوڕ

بێنە مەیدان بە تین و گوڕ

 

چەكی خەبات بكەنە شان

گیان دابنێن بۆ نیشتمان

 

خەون و خەباتی بندەستان

بۆ ڕزگاركردنی كوردستان

 

بە هێزی هیچ چەك و دەستێ

لە تێكۆشان ڕاناوەستێ

***

 

چیت بۆ بڵێم هێمای وڵات

ڕۆڵەی بەوەجی دێموكرات

 

هەرچەندی سەر دێنم و دەبەم

چیی وشەی جوان كۆوە دەكەم

 

چیی لە ناوت ڕادەمێنم

لە قامووسان وشە دێنم

 

بۆ وەسفێكی شیاوی تۆ بێ

شیاوی مێژوو و ناوی تۆ بێ

 

شیعرێكی پڕ بە باڵات بێ

بارتەقای ناو و ئاڵات بێ

 

شێعر چەندی خۆ دەنوێنێ

لە ئاستی تۆ دادەمێنێ

 

بۆیە قەڵەم شەرمەزارە

هەستم كول و كۆڵەوارە

 

هێشتا وەسفم كورت و دوورە

بە گەورەییت لێم ببوورە

 

خەجاڵەتیم بێ هۆ نییە

شێعرم لە ئاستی تۆ نییە

 

هەر ئەوەندەم پێ كراوە

ناوت بخەمە نێو هۆنراوە

 

تاكوو شێعرم بنەخشێنم

لەنێو خەڵك خۆ بنوێنم

 

جا كێ دەخوازێ بمێنێ

لە نێو سەران سەر هەڵێنێ

 

مەزن بژی و قەدر گران

بچێتە ڕیزی نەمران

 

داهاتوو لێی ببێ ڕازی

بۆ گەل ببێ بە شانازی

 

سەر دانوێنێ شاخ لەبەری

خەڵك بخۆن سوێند بە سەری

 

با لەملاولەولا نەڕوانێ

گیانی لەسەر دەستی دانێ

 

با بێ بپۆشێ ئەم بەرگە

لێرە ببێ بە پێشمەرگە

تاگی بابەت: شکۆی گەل

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist