نه‌ورۆز، واته رۆژی نوێ. یانی کۆتایی هاتنی رۆژی کۆن(دوایین رۆژی ساڵ) و ده‌سپێکی رۆژی نوێ(یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێ) که له نێو نه‌ته‌وه‌کانی ئاریاییدا جێژن ده‌گیردرێ. مێژووی ئه‌م جێژنه دوور و درێژه و پسپۆڕانی بواری مێژوو به چڕ و پڕی له سه‌ری دواون و لێره‌دا ناکرێ به کورتی هه‌مووی لێک بده‌ینه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڵێـم که به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ بیر و باوه‌ڕی چه‌واشه‌ی ئایینی، له ڕاستیدا جێژنی نه‌ورۆز، جێژنی ئاگر په‌رستی نییه و جێژنێکی نه‌ته‌وه‌یی (دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ماد) ، جێژنێکی ئایینی ( ڕه‌مزی ڕزگاربوونی حه‌زره‌تی ئیبراهیم له ناو ئاگری نه‌مروود) و جێژنێکی سروشتی ( کۆتایی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان و ده‌سپێکی به‌هار و هاتنی وه‌رزی خۆشی و شادی و ژیانه‌وه‌ی سروشتی)
• ره‌مز و سیمبولێک له هه‌ر سێ بۆنه‌که‌ی نه‌ورۆزدا هه‌یه و له هه‌ر سێکیاندا هاوبه‌شه. ئه‌ویش کۆتایی هاتنی زوڵم و زۆر و سه‌رما و سۆڵه و سه‌رهه‌ڵدان و ژیانه‌وه‌یه. نه‌ته‌وه‌ی کوردیش وه‌ک له دریژایی مێژوودا ده‌یبینین، دژی زۆرداری و زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه بووه و به بێ جیاوازی ئایینی ته‌نانه‌ت پاش وه‌رگرتنی ئایینی نوێی وه‌ک ئیسلامیش، جێژنی نه‌ورۆزی وه‌ک گه‌وره‌ترین جێژنی نه‌ته‌وه‌یی به‌رز راگرتووه. ئه‌م هاوبه‌شییه‌ی که له جێژنی نه‌ورۆزدا له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستاندا هه‌یه ده‌کرێ کاری زیاتری له سه‌ر بکرێت و ببێته هه‌وێن و ته‌وه‌ره‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ره‌تا و ده‌سپێکی مێژوویێکی نوێ بۆ گه‌لی کورد.
• کاتێ که ده‌ڵێین نه‌ورۆز گه‌وره‌ترین جێژنی نه‌ته‌وه‌ییمانه، به‌و پێیه‌ش له ئه‌ده‌بی کورده‌واریدا خاوه‌ن پێگه‌یێکی زۆر به‌رزه و به راشکاوی له به‌رهه‌می شاعێران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی کورددا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و شوێنی داناوه. بۆ نموونه ئه‌توانم ئاماژه به شێعری چه‌ند شاعێرێ بکه‌م.
مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ:
مزگێنی دا به سروه بای به‌هاری
وا هاته‌وه نه‌ورۆزی کورده‌واری
به تیشک تێک شکا سوپای کڕێوه
هه‌واری رۆژ گه‌ییشته خاکه‌لێوه
مامۆستا پیره‌مێرد ده‌ڵێ:
ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جێژنێکی کۆنی کورده به خۆشی و به هاته‌وه
مامۆستا هێمن ده‌ڵێ:
ره‌فیقان رۆژی کوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لێتان ده‌که‌م له‌و رۆژه‌دا من جێژنه پیرۆزه
مامۆستا گۆران ده‌ڵێ:
به سووڕێکی تر ئه‌ستێره‌ی ئینسانگر
قه‌ومی کۆنی خسته‌وه جه‌ژنی ئاگر،
کام قه‌ومی کۆن،کام جه‌ژنی به‌رز و پیرۆز؟
قه‌ومی مادی! جه‌ژنی بڵندی نه‌ورۆز!
ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی که هه‌زاران به‌هاره،
له دێی کوردا گڕی ئاگری دیاره،
مامۆستا شه‌ریف ده‌ڵێ:
ده‌شت و ده‌ر سه‌وزه و هه‌تا ده‌یبینی هه‌ر شینایییه
هه‌رچی ده‌ڕوانم که‌مه و تێر نابێ ئه‌م بینایییه.
لە ژماره ٦٧٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه