پێشانگای هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد مامۆستا هادی زیائه‌دینی له نیگارخانه‌ی ئیرشادی ئیسلامیی سنه كرایه‌وه‌و تا ڕۆژی 15ی خاكه‌لێوه به‌رده‌وام ده‌بێ.
له‌م پێشانگایه‌دا کۆمەڵە نیگار‌و تابڵۆیەکی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بە بابەتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌خنه خراوەتە بەرچاوی خه‌ڵك.
ئه‌م وێنانه به به‌كارهێنانی ڕهنگو ڕۆن کۆمه‌ڵه تابڵۆیهکن که ژیان‌و فۆلكلۆری كوردیی كۆن‌و داب‌و نه‌ریتی خه‌ڵكی ئه‌و كات له‌م ناوچه‌یه پیشان ده‌ده‌ن.
زیائه‌دینی هونه‌رمه‌ندی نیگارکێشو پێكهرتاشی ناوداری کوردستانه.
تاشینو دانانی زیاتر له 20 پێكهره له شاره‌كانی سنه، ئیسفه‌هان، قه‌زوێن، مههابادو هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌روه‌ها له وڵاتانی دیكه‌ی جیهانی به‌به‌شێک له چالاكییه‌كانی ئه‌م په‌یكه‌رتاشه داده‌نرێ.
هه‌روه‌ها دروستكردن‌و دانانی په‌یكه‌ره‌كانی شوان له پاركی ئاویه‌ری سنه، په‌یكه‌ری ئازادی له مه‌یدانی ئازادی سنه، په‌یكه‌ره‌ی مامۆستا هه‌ژار، مامۆستا هێمنو محه‌مه‌دی قازی له شاری مه‌هاباد، میرعیماد له شاری قه‌زوێن، چێژی ئازادی له مه‌یدانی پاركی منداڵ له ئیسفه‌هان، شێخ مه‌حموود به‌رزه‌نجی له سلێمانی، مه‌ستوره ئه‌رده‌ڵان و شێخ حه‌سه‌ن عه‌لی له هه‌ولێر له به‌رهه‌مه گرینگه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كوردن.