كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه‌و مه‌ریوان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش‌دا داوای زیادكردنی هه‌قده‌سته‌كانی خۆیان له به‌رامبه‌ر نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئاوسانی ئێران كرد. ئه‌م كرێكارانه به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌ستی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان به ناقانوونی ده‌زانن.
ئه‌نجومه‌نی سێنفیی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه‌و مه‌ریوان ده‌ڵێن دوایین ڕۆژه‌كانی ساڵی ٩٤له حاڵێک‌دا تێپه‌ڕبوو كه شواری باڵای هه‌قی كار، هه‌قده‌ستی كرێكارانی بۆ ساڵی ٩٥ سه‌دی ١٤ به‌رزكرده‌وه‌و به ٨١٢٠٠٠ تمه‌ن ڕاگه‌یاند. ئه‌م ڕه‌قه‌مه له حاڵێك‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا كه بارودۆخی ژیانی كرێكاران‌و مووچه‌خۆران به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌كه پێویسته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران، به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری تێچووی ئاو و بڕق، خانوو، بێهداشت و ده‌رمان، فێركردن که‌وتۆته دۆخێکی ناخۆش‌و دژواره‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوه که ئه‌م بارودۆخه به باوبوونی گرێبه‌سته كاتی‌و سپییه‌كان، ده‌ركردنی زۆربه‌ی كرێكاران و به‌رزبوونه‌وه‌ی بێكاری ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه‌و هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ك ته‌نگه‌یان به ژیانی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی هه‌ڵچنیوه.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه به بارودۆخی دژوار‌و ئاسته‌می كرێكاران‌و كه‌میی ئاستی هه‌قده‌ستی ئه‌وان هاتووه له‌وه‌ها بارودۆخێك‌دا كرێكارانێک كه نانی سفره‌ی به میلۆن که‌س له ئێران دابین ده‌كه‌ن، بۆ خۆیان سفره‌که‌یان نانی تێدا نیه‌و یه‌كێك له بێ مافترین به‌شه‌كان توێژی كرێكارانن كه ژیان زۆر به سه‌ختی تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی سێنفیی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه‌و مه‌ریوان وێڕای داوای به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئاستی ئاوسان له ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن كه به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌ستی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كان که به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نان هیچ پێوه‌ندییه‌كی قانوون‌یان نییه‌و وه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كیش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئاستی ژیانی كرێكاران‌و توانای كڕینی ئه‌وان‌دا پێک نایه‌نێ.