بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووریی بنەماڵەکان و تووشبوونی بەشێک لە دایکان و باوکان بە ماددەی هۆشبەر، ڕێژەی فرۆشتنی کۆرپەلە پێش لەدایکبوون لە ئێراندا بەرز بووەتەوە.
حەبیبوڵا مەسعوودی، جێگری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی بێهزیستیی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ئاماری کڕین و فرۆشتنی کۆرپەڵە لە سەرانسەری ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
حەبیبوڵا مەسعوودی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاماری فرۆشتنی کۆرپەڵە وتی: “دۆخی خراپی ئابووری بنەماڵەکان و هەروەها تووشبوونی دایکان و باوکەکان بە ماددەی هۆشبەر لە سەرەکیترین هۆکارەکانن و زۆربەی ئەو کۆرپەڵانەی کە دەکڕێن و دەفرۆشرێن، دایکیان تووشی ماددەی هۆشبەر بوون یان کارتۆنخەو و بێئەنوان کە لە بەرامبەر ١٠٠ تا ٢٠٠ هەزار تمەن، دەیانفرۆشن”.