کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندێکی بانە لافاو بردی.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ٨ ی خاکەلێوە کۆڵبەرێکی خەڵکئ ئەنجینەی بەری مێرک لە چۆمان ئاو بردیو هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئەو کۆڵبەرە عەبدول خالقی، کوڕی ئەبووبەکری ناوەو بژیوی ژیانی خۆی‌و بنەماڵەکەی بە کۆڵبەری دابین دەکرد.
عەبدول خالقی دووهەمین کۆڵبەری کوردە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا و لە کاتی کۆڵبەریدا دەبێتە قوربانیی پەیداکردنی بژیوی بنەماڵەکەی. شه‌وی نەورۆز، ١ی خاكه‌لێوه‌ش لاوێكی كاسبكار به ناوی ڕۆسته‌م ڕۆسته‌می، خه‌ڵكی ناوچه‌ی هانهدهشتی سه‌ربه نودشه به هۆی فشاری كاری‌و ترس له‌وه‌ی كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر نه‌كرێ سه‌كته لێی دا‌و گیانی له پێناو ناندا نا.