قه‌دریه قادری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی یاسووج‌دا به‌ن کراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تووشی چه‌ند نه‌خۆشیی قورس بووه‌و چه‌ند مانگه به ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیانه‌وه ده‌ناڵێنێ به‌ڵام بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نانێردرێ.
قه‌دریه قادری نه‌خۆشییه‌كانی چڵككردنی گوێچكه‌ی، سه‌رئێشه‌ی توند‌و سڕبوونی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی بڕستیان لێ بڕیوه‌و، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا داوای له كاربه‌ده‌ستانی زیندان كردبوو كه بۆ لای پزیشكێكی پسپۆڕ له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانی بنێرن، به‌ڵام داواکه‌ی هه‌ر زۆر زوو ڕه‌د كرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بارمته‌ی پێویست بۆ ئه‌و کاره‌یان دابین کردوه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش تا چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆ چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌نێردراوه.
قه‌دریه قادری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له كۆتایی ساڵی ١٣٨٩ له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌رو زیاتر له دوو مانگ ڕاگرتنی له گرتنگه‌ی ستادی خه‌به‌ریی ئیتلاعات، بۆ به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
ناوبراو له دادگای شۆڕشی شاری ورمێ به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا که دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوكمه‌كه‌ی بۆ ٧ ساڵ زیندان‌و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی یاسووج شکا.