به‌ندكراوێكی سیاسیی کورد له زیندانی ورمێ، سه‌ره‌ڕای داواكردنی بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی زیندانی سیاسییه‌كان، هێشتا له به‌ندی مه‌حكومكراوانی ماده‌ی هۆشبه‌ردا ڕاگیراوه.
توره‌ج ئیسماعیلی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، که له به‌ندی مه‌حكومكراوانی ماده‌ی هۆشبه‌رو مه‌ترسیداردا ڕاگیراوه، له بارودۆخێكی خراپ دایه‌و كاربه‌ده‌ستانی زیندان له ناردنی ناوبراو بۆ به‌ندی سیاییه‌كانی خۆیان ده‌بوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز به‌م به‌ندكراوه سیاسییه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌گه‌ر هاوكاریی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بكه‌ی بۆ ئه‌م به‌نده‌ت ده‌نێرین‌و ته‌نانه‌ت ڕێزی تایبه‌تیشت ده‌بێ، به‌ڵام ناوبراو داوای به‌رپرسانی زیندانی به توندی ڕه‌د كردۆته‌وه.
ناوبراو له لقی ٢ی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شایانی باسه توره‌ج ئیسماعیلی له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپاوه ده‌سبه‌سه‌ر كرا.