• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حەیدەر قوربانی ئێعدام کرا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/12/19
جۆری بابەت: کوردستان

بەندکراوی سیاسی کورد حەیدەری قربانی خەڵکی شاری کامیاران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە دوایی ٥ساڵ مانەوە لە ژێر حوکمی ئیعدام لە سێدارە درا.

حەیدەر قوربانی تەمەن ٤٧ ساڵ  مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥هەتاوی لە گەڵ ژن براکەی بە ناوی ”مەحموود سادقی“ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی ”بزوەش“ سەر بە شاری کامیارانن، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییە کانی کۆماری ئیسلامی ئیران کرابوون حیدەری قوربانی لە گرتنگە لە ژێرتووندترین و بێبەزەییانە ترین ئەشکەنجە دابوو و رۆژانە چەندین جار لێکۆڵینەوەی لێ دکرا و لێکۆڵەرەکەی بەردەوام هەرەشەی کوشتننی لێ دەکرد .ئەو هاووڵاتییە دواتر گوازرایەوە  بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە .حەیدەری قوربانی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٣٩٨ هەتاوی لەلایەن لقی ١ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و کارئاسانی بۆ کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران لە کامیاران دادگایی کرا و بە پێی ئەو حوکمە حەیدەر سزای١١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠٠ قامچی بە سەردا سەپێندرا.

حکوومەتی ئێران لە یەکێک لە کاناڵەکانی خۆی بە ناوی (پرێس تی وی) کە کاناڵێکی ئینگلیزی زمانە، فیلمێکی لە دانپێدانانی حەیدەر قوربانی بڵاو کردەوە. حەیدەر قوربانی لەژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانە، ناچار بەو دانپێدانانە بووە و ناچار کراوە کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران وە ئەستۆی خۆی بگرێ. لەو فیلمە ٢٠ خولەکیەدا، تۆمەتبار لە پێش بنەماڵەی ئەو کوژراوانە کە سەر بە حکوومەتی ئێرانن، دانیشتووە و دان بە کوشتنیان دادەنێ.

حەیدەر قوربانی ماوەی ٢٠ مانگ هیچ چەشنە پێوەندییەکی لە گەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و چەند مانگ پاش ئەوەیەکە دانپێدانانی زۆرەملێی ناوبراو لەسەر کاناڵ “پرێس تی وی بڵاو بووە بۆ یەکەم جار و ئەویش لە رێگای تەلەفوونەوە توانی لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکا.

وەزارەتی ئیتلاعات لە سناریۆیەکی لەپێشدا داڕێژراودا حوکمی سێدارەی بە سەر حەیدەر قوربانی سەپاند، بە شێوەیەک کە بە بڕیاری سەرۆکی دادگا، تەواوی دۆسیەکە بە تەواوی نهێنی ڕاگەیەندرابوو و پارێزەری ناوبراو دەستی پێ ڕانەگەیشتبوو. لەو دادگایەدا حەیدەر قوربانی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران  حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاندو و ئەو حوکمە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ هەتاوی لە ناو بەندیخانەی سنە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

جەوانمەردی، پارێزەری پێشووی ناوبراو ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە بەپێی یاسا ئەوپەڕی سزا بۆ حەیدەری قوربانی بەندکرانە. هەروەها گوتبووی “چۆن ئەتوانم بەرگری لە حەیدەر قوربانی بکەم کاتێک هیچ چەشنە زانیارییەکی وردم لە دۆسیەکەی نییە و ئەو دادگایە بە شێوەی نهێنی بەڕێوە دەچێ  بەو هۆیەوە ئەم دادگاییە رەوا و جێگای پەسند نییە.”

حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی دوای داوای پێداچوونەوە و نارەزایەتی ناوبراو  لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی وڵات لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە. بنەماڵەی حەیدەر قوربانی لەم بارەوە رایانگەیاندبوو کە “ئێمە بەپێی ماددەی ٤٧٧ داوامان لە دیوانی بەرزی ئێران کردبوو کە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر حەیدەر قوربانی پێچەوانەی شەرع و پێچەوانەی یاسا بووە و ئەوانیش پەروەندەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوە گەڕاندبوویەوە بۆ دادگوستەری شاری سنە. بنەماڵەی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ١٤٠٠ی هەتاوی چووبوونە دادگوستەری شاری سنە و ئەوانیش پێیان گوتبوون کە داواکارییەکەیان ڕەت کراوەتەوە و سزای لەسێدارە دانی حەیدەر قوربانی بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی سزاکان بەڕێ‌ کراوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێشتر لە بانگەوازێکدا ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دەبێ دەمودەست ڕابگیرێ. لەو بانگەوازەدا، هاتبوو: “بەرپرسانی ئیتلاعات، دادستانی و دەسەڵاتی دادوەری ئوسوولی دادگاییەکی دادپەروەرانە لە دۆسییەی ئەو زیندانییە سیاسییەیان پێشێل کردووە. دادگا بە پێچەوانەی یاسا پشتی بە “دانپێدانان” لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی بەستووە و لە کاتێکدا کە حەیدەر قوربانی، قوربانی دانپێدانانی زۆرەملێیە”.

لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانەدا بەڵام دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی بەندکراوی سیاسی کورد حەیدەری قوربانیی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەدا بە شێوەی نهێنی لە سێدارە دا. ئەو لە حاڵێک‌دایە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بڕیارنامەی مەحکوم‌کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە شوڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەند کرا.

ئێعدامی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لەحاڵێک‌دایە کە هەر ئێستا ژمارەیەکی دیکە لە چالاکانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا مەترسیی ئێعدام‌کردنیان لەسەرە، بۆیە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ پێویستە بە جیدی بە دواداچوون بۆ کەیسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەتی بەندکراوانی سیاسیی کورد بکەن و هەموو گوشارێکی مومکین بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆوەی پێش بە ئێعدام‌کردنیان بگیردرێ.

تاگی بابەت: حەیدەر قوربانیسنەچاونیوزکامیاران

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist