میلیشیا حووسییەکانی یەمەن داوای دەرکردنی باڵویزی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە دەکەن و ئەمەش بە دەستپێکی پشتکردنی ئەو گرووپە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەزاندرێ.
بەپیی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “وال ئیستراڵ”، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە یەمەن داوای دەرکردنی “حوسێن ئیرلوو” یەکێک لە فەرماندەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران کە وەکوو باڵوێزی ڕێژیم لە یەمەن دیاری کراوە، دەکەن و لەم پێوەندییەشدا بەڵێنیان بە بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودی داوە کە ئەو باڵوێزە تێرۆریستەی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن دەر دەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی “وال ئیستراڵ”دا هاتووە کە بەرپرسێکی وڵاتی عەرەبستانی سعوودی کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکات، وتوویەتی: “ئەم هەنگاوەی حووسییەکانی یەمەن دەتوانیت ناکۆکی و ئاڵۆزییەک لەنێوان ئەو گرووپە میلیشیاییە و ڕێژیمی ئێران دروست بکات”. بەرپرسێکی تری عەرەبستان هەر بەم بۆنەوە ڕایگەیاندووە کە “حوسێن ئیرلوو” هۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزی و گرفتارییەکانی یەمەن و بەتایبەت کێشەی سیاسی و گوشار بۆسەر گرووپی حووسییەکانیشە.
ئەو فەرماندە تێرۆریستەی سپای پاسداران لە ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە شیوەیەکی نایاسایی و قاچاخ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە نێردراوەتە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکان لە یەمەن و ئەرکی سەرەکیی “ئیرلوو” پێوەندیی نێوان حووسییەکان و حیزبوڵای لوبنان و ڕێژیمی ئێران بووە و زۆر جاریش دەوڵەتی یاساییی یەمەن ناڕەزایەتیی لەسەر کردەوەکانی ئەو فەرماندەیەی سپای تێرۆریستیی پاسداران دەربڕیوە.
شایانی باسە کە “حوسێن ئیرلوو” لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، خراوەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.