برای شەهید “سۆفی ڕەسووڵ زەهرائینیا” لە گوندی کەڵەکینی سەر بە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، خاڵە “ڕەحمان زەهرائینیا” لە گوندی کەڵەکینی ناوچەی پیرانشار بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاڵە ڕەحمان کەسێکی کوردپەروەر و نیشتیماندۆست بوو، برایەکی ناوبراو بە ناوی شەهید “سۆفی ڕەسووڵ زەهرائینیا” پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕیژیم لە گوندی خورینجی سەر بە پیرانشار دوای بەرەبەرکانییەکەی قارەمانانە لەگەڵ دوژمنان، گیانی پیرۆزی فیدای نیشتمان کرد و چووە ڕیزی نەمرانی مێژوووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خاڵە ڕەحمان و خەڵکی دێموکراتپەروەری ناوچەی پیرانشار دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.