لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵ و سەرەڕۆی ئاخوندی ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای ئاسنەواڵەی بەندەر عەباس لەبەردەم بینای ئیداریی ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی کۆمپانیایی پیشەی پێترۆشیمی فارابی لەبەردەم بینای ناوەندیی ئەو کۆمپانیایە، مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی ئەو پارێزگایە و هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای حەوت تەپە لەبەردەم بینای ئیداریی ئەو کۆمپانیایە بەڕێوە چوو.