گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق.
شەوی شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە بە مووشەکی کاتیوشا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و نائەمنییەکی زۆریان لەو ناوچەیە دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکان پەدافەندی ئاسمانیی C-RAM فالانکس، جێگیر لە دەوروبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا، مووشەکەکانی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە و هەر بۆیە ئەو هێرشە خەسارێکی گیانی لێ نەکەوتەوە و تەنیا خەساری ماڵی و نائامنی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
هاوکات بە گوێرەی هەواڵدەرییەکانی عێراق، گرووپێكى میلیشیایى سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوی “قاسم ئهلجهبارین” دوو كاروانى سهربازى، سهر به هێزهكانى هاوپهیمانانیان له باشووری عێراق كردووەتە ئامانج.