سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی جیهانیی ماف‌و ئازادییه‌كان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ئێعدام‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیه‌تی گیانی له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌کان سكاڵای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه.
فواز ئه‌لعه‌نزی كه مافناسێكی كوه‌یتییه به “ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت”ی گوت پاش وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی پێشێلكردنی به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ‌و هه‌ڕه‌شه له مافی ژیان ده‌یان كه‌س له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌كان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان شكایه‌تیان له کۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه.
به‌پێی قسه‌ی سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی جیهانیی ماف‌و ئازادییه‌كان، كه به ده‌یان ناوه‌ندی حقووقی كه زۆربه‌یان ئی وڵاتانی عه‌ره‌بین‌و هه‌روه‌ها زۆر ناوه‌ندی دیکه‌ی ولاتانی ناوچه‌و جیهان تێیدا ئه‌ندامن، ئه‌م شكایه‌ته له گرووپی كاری پێوه‌ندیدار به مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و مه‌قه‌ڕی تایبه‌تی “له ده‌ره‌وه‌ی قانوون”دێته به‌رباس.
ئه‌لعه‌نزی گوتی: “ئێمه سه‌باره‌ت به وه‌ی كه له كاتی هاتنه‌سه‌ركاری حه‌سه‌ن ڕوحانییه‌وه تا ئێستا زیاتر له ٢٣٠٠ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون‌و تا ئێستاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له لای ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ک له كۆماری ئیسلامی نه‌گیراوه‌و هیچ وه‌ڵامێک به‌و رێژیمه نه‌دراوه‌ته‌وه زۆر به داخین.”
ئه‌لعه‌نزی له قسه‌كانی خۆی‌دا پێداگری كرده‌وه كه ئێران پێبه‌ندی په‌یماننامه جیهانییه‌كان نابێ‌و بنچ‌و بنه‌وانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی كۆماری ئیسلامی‌و قانوونی بنه‌ڕه‌تی‌و قانوونی جه‌زایی ئه‌م وڵاته له سه‌ر شێوزاه‌كانی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ دامه‌زراوه‌و به‌پێی قانوونه‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌مینه‌كانی ئێران مافی وه‌ده‌ست هێنانی پۆست‌و پله سه‌ره‌كییه‌كانییان نییه.
ناوبراو له كۆتایی‌دا پێداگری كرده‌وه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م سكاڵانامه‌یه، پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی نییه، چونكی ئێمه سه‌باره‌ت به‌م بنه‌مایانه‌ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی قسه ده‌كه‌ین كه ئێستا له ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێن.