بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی ڕایگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران هەوڵ بدا دەستکاریی کامێرا چاوەدێرییەکانی ئاژانس بکات پێی دەزانین و دڵنیاش نین کە دەسکاری نەکرێن.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕافائێل گڕووسی بەرپرسی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە پیشاندانی کامێراکانی چاوەدێری بە تەواوی دنیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کامێراکانی چاوەدێری ئەو ڕێکخراوەیە بەهیچ شێوەیەک ناکرێ دەستکاری بکرێ و ڕێژیمی ئێرانیش ئەگەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بدا بەزووترین کات پێی دەزانین و ڕێگە نادەین بەهیچ شێوەیەک چاوەدێری کامێراکانی ئاژانس لەسەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئەو ڕێژیمە لابچێ.
گڕووسی هەروەها وتیشی؛ ئەو پێداگرییانە لە حاڵێکدا دێنە ئاراوە کە پیشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیدیعای دەکرد کە دەتوانێ ئەو کامێرایانە هاک بکا یان پێیوابوو ئەو کامێرایانە بۆ کاری سیخوڕی بەکار دەهێنرێن، بەڵام ئەو کامێرایانە هیچ پەیوەندییان بە کاناڵە گشتییەکانەوە نابێ و هیچ هێرشێکی سایبێریش ناتوانێ هاکیان بکا، تەنیا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوای بیانوو بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەوەیە و بەو کارانەشی متمانەی خۆی لەدەستداوە، بۆیە کامێراکانی چاوەدێری پیشانی جیهان دەدەین بۆئەوەی ئەو ڕێژیمە هیچ بیانوویەکی دیکەی نەمێنێ.