سه‌رۆكی كۆمیته‌ی پشكنین‌و به‌دواداچوون بۆ گه‌نده‌ڵییه‌کانی بنیادی شه‌هید ده‌ڵێ “ده‌سته شاراوه‌كانی پشت په‌رده له مه‌جلیس” ڕێگرییان له خوێندنه‌وه‌ی پوخته‌ی ڕاپۆرتی “٣٠ هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی” گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌و بنیاته‌دا كردوه. ئه‌و ده‌ڵێ له ماوه‌ی تاوتوێ‌كردنی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌دا چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوه.
ئه‌میر خوجه‌سته، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، له لێدوانێك‌دا بۆ وێب سایتی “خانه ملت” که سه‌ر به مه‌جلیسی ئێرانه، گوتی: “ده‌سته‌كانی پشت په‌رده له مه‌جلیس ڕێگرییان له خوێندنه‌وه‌ی پوخته‌ی ڕاپۆرتی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له بنیادی شه‌هید له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیس‌دا كرد.”
خوجه‌سته كه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی شووراكان‌و كاروباری نێوخۆیی مه‌جلیسیشه، به‌بێ ئاماژه به ورده‌كارییه‌كان گوتی له ماوه‌ی تاوتوێ كردنی په‌روه‌نده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینی بنیادی شه‌هیددا چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوه.
ناوبراو پێداگری كرده‌وه كه ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین كه له ٣٠ هه‌زار لاپه‌ڕه‌دا ئاماده كراوه، پشتی به به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دی بڕواپێكراو به‌ستووه و له “خۆشه‌ویستی و ڕق و كینی سیاسی”به‌دووره.
نوێنه‌ره‌كانی مه‌جلیس له ڕێكه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ٩٢ گه‌ڵاڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینی بنیادی شه‌هیدو كاروباری ئیسارگه‌رانیان په‌سند كرد‌و ساڵی ڕابردوو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین چه‌ندین جار باسیان له ئه‌گه‌ری خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته له مه‌جلیس كردبوو.
به‌م حاڵه‌ش تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌م ڕاپۆرته له مه‌جلیسی ئێران نه‌خوێندراوه‌ته‌وه.
پێشتر خوجه‌سته چه‌ندین جار وێڕای ئاماژه به ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین، ڕێكخراوه ئابوورییه‌كانی سه‌ر به بنیادی شه‌هیدی به‌وه تاوانبار كردووه كه له بواری ماڵییه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كی یه‌كجار زۆریان كردووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها به‌بێ ئاماژه به ورده‌كارییه‌كان، شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به بنیادی شه‌هیدی به‌وه‌ش تاوانبار كردبوو كه به سه‌دان میلیارد تمه‌نیان له ماڵ‌و داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی سه‌ڕافیی بانكی دێی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناردووه.
به‌م حاڵه‌ش ساڵی ڕابردوو ڕۆژنامه‌ی ئێران له ڕاپۆرتێكدا باسی له هه‌ڵگرتنی ١٧٠ میلیارد تمه‌ن له حیسابه‌كانی بنیادی شه‌هید كردبوو.