هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی عەرەبی، ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٩ هێرشی ئاسمانیی کردۆتە سەر بنکە ومۆڵگەکانی میلیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگاکانی” مەرئەب و ئەلجووف” و لە ئاکامدا ١٨٠ میلیشیای حووسی کوژراون.
هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پشتیوانیی لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن، ڕۆژی هەینی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٩ هێرشی ئاسمانیمان کردۆتە سەر میلیشیا حووسییەکانی سەر بە رێژیمی ئێران لە پارێزگاکانی مەرئەب وئەلجووف، سەرەڕای تێکشکاندنی ٢٠ ماشینی سەربازیی میلیشیا حووسییەکان ١٨٠ کەس لە میلیشیاکان کوژراون.
هەروەها لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ سەر میلیشیا حووسییەکانی یەمەن، ڕۆژی هەینی، سەکۆی مووشەکیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی میلیشیا حووسییەکان لە باکووری شاری ئەلحزم لە پارێزگای ئەلجووف و کۆگای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسییەکان کراونەتە ئامانجی هێرشەکان بە تەواوەتی لە نێو براون.