کاک عومهر باڵکی، ئهندامی دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکڕات دهڵێ ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان ئهوهیه که لە دەرەوەی سنورەکان دهیبینین، ئهوه ڕاست نییه؛ حیزبی دێموکرات لەنێوخۆی وڵاتە، ئەوەی کە لە درەوە بە شێوەی ئاشکرا دەژین، تەشکیلاتی ئاشکرایی حیزبی دێموکراتو رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانە، هەر ئەمەش وای کردوە کە حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵاتو دوای ٧٠ ساڵ ئیدامە بە ژیانی خۆی بدات بەو هەموو کۆسپ و تەنگو چەڵەمەی کە هاتوونەتە سەر رێگایی.
ئهندامی دهفتهری سیاسیی حیزب له وتووێژ لهگهڵ دهنگی کوردیی ئهمریکادا لهبارهی
حزووری چەکدارانهی حیزب لە نێوخۆی وڵات گوتی: ئێمە لەسەرەتایی دەستپێکردنی شۆرشی گەلی کورد بە رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان تا ئێستاشی لەگەڵ بێ، قهت هێرشبەر نەبووین بەڵکە ئەو شەرمان بەسەردا سەپاوە، بوونو حزووریشمان لە نێو خەڵکی خۆماندا ئەوە زەرورەتەو زەرورەتێکی پێویستە، بەڵام ئێمە هەمیشە لەسەر ئەو باوەڕه بووینو ئێستاش لەسەر ئەو باوەرەین کە لە هەموو شێوەکانی خەبات کەڵک وەربگرین؛ جا ئەوە دەتوانێ خەباتێکی چەکدارانە بێ، دەتوانێ خەباتی مەدەنی بێ، و دەتوانێ هەردووکیان هاوسەنگی لەگەڵ یەکتر هەبێو لە کۆمەڵێک خەباتی تەشکیلاتیو رێکخراوەییو نهێنیشدا دەتوانێ خۆی ببینێتەوە کە تاکوو ئێستا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کردوویهتی.
لەماوەی ١٠ ساڵی رابردووشدا حیزبی دێموکراتی کوردستان هەولی داوە حزووری چالاکانهی هەبێو بەپێ تواناو بەپێ مەوقعیەتێکی کە لە نێوخۆی وڵاتدا هەیەو بە پێی ئەو وەزعیەتەی کە ئەو هەلومەرجەی کە تێی کەوتووەو لە پێناوەیدا شەهیدو برینداریشمان داوەو حزوریشمان بووە، بۆیە ئەو ساڵیش وەک هەموو ساڵەکانی دیکە ئەوەندەی بۆمان بکرێ ئەو حزورەمان دەبێ.
کاک عومهر باڵکی له وهڵامی ئهو پرسیارهدا که له کاردانهوهی حکومهتی ههرێمی کوردستان بهو جموجۆڵانه چ ستراتیژییهک دهگرنه بهر، گوتی: حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵاتەو، لە درێژی تەمەنی خۆیدا بە درێژایی ٧٠ ساڵ بەربەرەکانیی کردوە لە گەڵ دوو رێژیمی پاشایەتیو کۆماری ئیسلامی ئێرانداو زاڵ بووە بەسەر هەموو کەندو کۆسپەکانو ئهوه نیشانەی زیندووبوونی لەنێوخۆی وڵاتە، کەوایە ئەو هێزانەی ئێمە کە لەنێو خۆی وڵاتدا چالاکییان ههیهو چالاک دەبنو هەڵدەسورێن تەبیعیەتەن رێژیمی جمهوری ئیسلامی ناتوانێ هیچ بەربەستێک بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکا.
بۆ گوێگرتن له تهواوی ئهو وتووێژه کلیک له سهر ئهو لینکه بکهن:
http://www.dengiamerika.com/content/iran-kurdistan/3256189.html